راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 5ی شوباتی 2026 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ.
سبەینێ هەینی 6ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەئەنجامی كاریگەری نزمە پەستانێكی باكووری دەریای ناوەراست شەپۆلێكی تری نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەكەمان دەگرێتەوە بۆیە لەكاتەكانی درەنگانی شەو نمە باران ولەگەل بەفرێكی كەم سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی رۆژ هەلات و پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەكات پاشان بۆ كاتەكانی رۆژی شەممە كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :15 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆك 13پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
5/2/2026