چۆن پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەشدەكرێت؟

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 355

راچڵەكین-

سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، بڕیاری خەرجكردنی پاداشتی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دراوە، بەڵام تائێستا بڕی پاداشتەكانیان بەدەست نەگەیشتووە تا دابەشی بكەن.

 رۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026 نەبەرد عومەر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئاماژەی بەوەكرد، هەر كەسێك كە لەڕۆژی هەڵبژاردندا كارمەندی كۆمسیۆن بووبێت و بەشداری كردبێت، ماستەركاردێكی بۆ دروستكراوە كە بڕی پاداشتەكەی تێدایە و دەتوانێت لەڕێیەوە پاداشتەكەی وەربگرێت.

" هەر كارمەندێك بەگوێرەی كارەكەی لە رۆژی دەنگداندا پاداشتەكەی وەردەگرێت، هەرچەندە بڕیاری خەرجكردنی پاداشتەكە دراوە، بەڵام تائێستا بڕی پارەی پاداشتەكە نەگەیشتووە بەدەستیان و هەر كاتێك گەیشت دابەشی دەكەن." نەبەرد عومەر وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن