بەفرو بارانبارین دەستپێدەكەنەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 6ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . لە كاتەكانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت كاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەكانی باكوور و  ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت پاشان بۆ ڕۆژی شەممە باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان بەفر بارین دەبێت .

سبەی شەممە 7ی شوباتی 2026 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەكان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەكان بەفر بارین دەبێت . لە شەودا كاریگەری باران زیاتر دەبێت كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمە باران دەبێت . پلەكانی گەرما بە نزیكی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 8 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆك 12پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 14 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن