راچڵەكین-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدادی پایتەختی عیراق، رێنمایی و لەهەمان كاتدا هۆشدارییەك بەو كەسانە دەدات كە بە ڤیزای جۆری B1/B2 دەچنە خاكی ئەو وڵاتە.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد دەڵێت، ئەو دوو جۆرەی ڤیزا تایبەتن بەو كەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەمریكا بكەن بەشێوەیەكی كاتی بۆ كار یاخود گەشتیاری یاخود هەردووكیان.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، كاتێك كەسێك بەیەكێك لەو دووجۆر ڤیزایە دەچێتە ناو خاكی ئەمریكا، مۆڵەتی ئەوەی هەیە دانووستانی گرێبەست، بەشداریكردن لەكۆنگرە یاخود كۆبوونەوە لەگەڵ هاوبەشانی كارەكەیدا بكات.
لەهەمان كاتدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا هۆشداری ئەوەی داوە، ئەو دوو جۆرەی ڤیزا مۆڵەتی ئەوە نادات بە خاوەنەكەیان كە كار لەناو ئەمریكادا بكات، ئەگەر نا بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە سەرشان.