دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا كۆتایی هات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 425

راچڵەكین -

دانوستانی نێوان شاندی ئێران و ئەمریكا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران، كۆتایی هات و بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجامی دانتوستانەكە رابگەیەنرێت.

كەمێك پێش ئێستا، دانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئێران بە سەرۆكایەتی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كۆتایی هات، كە ئەمڕۆ هەینی لە شاری مەسقەت-ی پایتەختی سوڵتاننشینی عومان بەڕێوەچوو. 

دانوستانەكە لەڕێی نامە گۆڕینەوە بووە، كە وەزیری دەرەوەی عومان نێوەندگیری لەنێوانیاندا كردووە، بڕیاریشە لە داهاتوودا ئەنجامی دانوستاندنەكە رابگەیەنرێت.

لەدوای كۆتایی هاتنی دانوستانەكە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: وەكو دەستپێك دانوستانێكی باش بووە، بەڵام هێشتا هیچ وادەیەك بۆ گەڕی دووەمی دانوستانەكە دیاری نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن