راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی
هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی
هەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە بچڕ
بچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت، لە کاتەکانی
شەویشدا کاریگەری باران زیاتر دەبێت و لە هەندێک کات و شوێن بە شێوەی لێزمە دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانی مامناوەند لە
کاتەکانی بەیانیدا دەبارێت و پاشان کاریگەرییەکەی لاوازتر دەبێت بە نمە بارانی بچڕ
بچڕ بەردەوام دەبێت بە درێژایی رۆژ، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.