كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8 ی شوباتی 2026 ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەور دەبێت، كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە بەردەوامی دەبێت. بارانبارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەسەرجەمی ناوچەكەمان لە هەندێ كاتدا، كاریگەری بارانبارین بۆ ئەمڕۆ كەمێك لاوازتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ لە زۆربەی كاتەكان ئاسمان هەر بە هەوری دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی تەم لە هەندێ كاتدا كاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان،لەگەڵ بەفر بارینێكی كەم لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان . 

سبەی دوو شەممە 9ی شوباتی 2026  كاریگەری شەپۆڵی بارانبارین لەسەر ناوچەكەمان بۆ سبەی دووشەممە زیاد دەكات، كەشی ناوچەكەمان هەوری دەبێت و باران بارین لە سەر تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت . ڕێژەی دابارین لە سنووری  ئیدارەی (سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ) زیاتر دەبێت باران بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ كات لێزمە باران دەبێت . سەنتەری پارێزگای دهۆكیش ئەگەری باران بارینی بە لێزمەی هەیە  .سەنتەری پارێزگای هەولێر سلێمانی كركووك هەڵەبجە باران  لەسەر خۆ و نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت، لە هەندێ كاتدا ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەكان  . پێشبینی زیاد بوونی با لە هەندێ كاتدا دەگاتە سەرووی 25 كم لە كاتژمێرێكدا. پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی.
   
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 10  پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  5 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ : 12  پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن