راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-2-2026، كاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە بەردەوامی دەبێت و بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەكان دەبێت و لەهەندێ ناوچە هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، بەفر بارینیش لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەكان دەبێت.
سبەینێ چوارشەممە 11-2-2026، ناجێگیری لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت و بارانبارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان، لەسنووری ئیدارەی راپەڕین و بەشێك لە سنووری ئیدارەی سۆران، بارانبارینی بە لێزمەی دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقە. پلەكانی گەرماش روو لە دابەزین دەكات.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 13 پلەی سیلیزی