پارەی ناو ATM ەكەی هەڵەبجە بۆ با بردی؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 393


راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی ئەو ATMی پارەكەی بابردی، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە.

رائید ئاكام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، دوای بەدواداچون و پەیوەندی كردن بەتیمی بانكی RTB پێیان ڕاگەیاندوون، ڕوداوەكە لەكاتێكدا ڕوویداوە كە تیمەكانیان سەرقاڵی دانانی پارەبون لەناو ئامێرەكەدا.

بەووتەی ئەو تیمە، سەری یەكێك لەوبۆكسانەی كە پارەكەی تێدابوە لاچوەو لەوكاتەدا بایەكی بەهێز پارەكەی بڵاو كردوەتەوە دواتر توانراوە سەرجەم بڕی پارەكە كۆبكرێتەوە هیچ كێشەیەكی تەكنیكی لە ئامێری ATMكەدا نەبووە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن