راچڵەكین-
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وسەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆككۆماری عیراق كۆدەبنەوە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 10ی شوباتی 2026 لەشاری هەولێر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی هەردولایان لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆماری عیراقە.