كەنەدا.. رووداوێكی تەقەكردن دەیان كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 75

راچڵەكین -

لە كەنەدا تۆمەتبارێك بە چەك هێرشی كردە سەر خوێندنگەیەك و دەستڕێژی گوللەی لە خوێندكاران كرد، بەهۆیەوە لانی كەم 10 كەس كوژران و زیاتر لە 25 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی كەنەدا بڵاویانكردەوە، رووداوەكە لە هەرێمی بریتش كۆلۆمبیا لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە روویداوە، كەسێكی نەناسراو بەچەكەوە هێرشی كردە سەر خوێندنگەی تامبلر ریدچ و تەقەی بە ئاڕاستەی خوێندكاران كرد، لەئەنجامدا 10 كەس كوژران و زیاتر لە 25 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە.

پۆلیسی ناوچەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانیان چوونەتە ناو خوێندنگەكە و تۆمەتبارەكەیان بە برینداری دەستگیركردووە، لێكۆڵینەوەشیان لەبارەی هۆكاری رووداوەكە دەستپێكردووە، هاوكات داواشیان لە دانیشتووانی ئەو شاۆچكەیە كردووە كە رووداوەكەی تێدا روویداوە، لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن