راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-2- 2026، بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان، لە هەندێ كات بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانیش بەفرێكی كەم دەبارێت.
سبەینێ پێنجشەممە 12-2- 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان، لە دوای نیوەڕۆ كاریگەریی بارانبارین لاواز دەبێت و ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفرێكی كەم دەبارێت. لە كاتەكانی بەیانی زوودا پێشبینی دروستبوونی تەمێكی سووك هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی