راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و تێكدانی بەها كومەڵاتیەكان، تیكتۆك چییەكی دەستگیركرد.
رۆژی چوارشەممە 11ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە:" بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تیكتۆك چی(عەلی مام بەكر) مان دەستگیر كرد ،بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و تێكدانی بەها كومەڵاتیەكان."
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەو تیكتۆك چییە بە بڵاوكردنەوەی گرتەڤیدیۆیەكانی، ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێكەوتووەتەوە.