راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە زیاتر لە 20 كەلەسەری سپلیتی سەربانی بازاڕی قەیسەریی دزیبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 11-2-2026 بڵاوكراوەتەوە، تیمەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی (ناوەڕاست)، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ن. ن. ش) دەستگیر كرد كە تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە 20 كەلەسەری سپلیت (یەكەی دەرەكی) لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی ناو شاری هەولێر.
تۆمەتبارەكە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.