راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنچ شەممە 12ی شوباتی 2026 بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا. سەنتەری پاڕێزگاكان تەنها پارێزگای سلێمانی و دهۆك ئەگەری نمە بارانێكی كەمی هەیە، بە گشتی ناسەقامگیری كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانكاری لە كەشی ناوچەیەك لە ماوەیەكی كەم دروست بێت و باران بارین ببێت لەسەر ئەو ناوچەیە .
سبەی هەینی 13ی شوباتی 2026 ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێ كاتدا هەوری تەواو دەبێت ,ئەگەری باران لە هەندێ كاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت بە شێوەی نمە باران و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت . سەنتەری پارێزگاكان بەردەوام ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت .
كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، سبەی ئەگەری زیاد بوونی باران لەسەر بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان هەیە هەندێ كات ئەگەری لێزمە باران هەیە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 13پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18پلەی سیلیزی