بكوژێك لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین-

دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی كوشتنی ژنێك لە لەیەكێك لەپرۆژە نیشتەجێبوونەكان راگەیاند.

پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026 لەیەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانی شاری سلێمانی، ژنێك بەچوار فیشەك دەكوژرێت، لەسەر ئەم ڕووداوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێكرد بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری بكوژ.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە رۆژی هەیینی 13ی شوباتی 2026 بڵاوكراوەتەوە:" لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە تاوانەكەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لەڕێگەی برایەك و زاوایەكی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای چاودێری وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتبار بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری بكوژ و دوو هاوكارەكەی دەستگیركران."

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" لەئێستادا تۆمەتباری بكوژ بەماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و هەروەها هەردوو تۆمەتباری هاوكاری پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن