راچڵەكین-
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختدەكات لەوەی پێویستە حكومەتی سوریا پارێزگاری لە هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بكات، بە كوردەكانیشەوە.
رۆژی هەیینی 13ی شوباتی 2026 ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان راگەیەندراوێكی لەسەر دۆخی سوریاو پەلامارەكانی ئەم دواییەی سەر بەدیمەشق بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش، پێشوازی لە رێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە، كە مانگی رابردوو واژۆكرا، هاوكات جەختیكردووە لەسەر پێویستی پابەندبوونی هەموو لایەنەكان كردەوە بە بڕگەكانی رێككەوتنەكە.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیاندا، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان پێشوازی له مەرسومی سەرۆكایەتی سوریا ژماره 13 كردووە كە زامنی مافەكانی كورد دەكات، لەبەرامبەردا هانی هەنگاوی زیاتریان داوە له تێكەڵكردنی نوێنەرانی كورد له ناو حكومەت و ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی كوردانی ئاوارە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.