راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 13ی شوباتی 2026 ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت.
سبەی شەممە 14ی شوباتی 2026 ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانی زوودا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات پاشان زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت، لە هەندێك كاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی