ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 74

راچڵەکین-

بڕیارە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆببێتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ئاشكرا نەکراوە، ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکە بەڕێوەچوو و دواتریش کۆبوونەوەیەک لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام ئەنجامدرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن