کەشناسی: باران بەلێزمە دەبارێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 93

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و باران بارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە بە شێوەی نمە باران و هەندێک کاتیش بەشێوەی لێزمە و هەورە بروسکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا بۆ نمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک کاتدا بە تایبەتیش لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن