راچڵەکین-
حکومەتی ئەمریکا لە رێگەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە داوایەکی ئاڕاستەی دیمەشق کردووە سەبارەت بە کورد.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە:
واشنتۆن داوای لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا کردووە لە بەرامبەر داواکاری سەرکردەکانی
کورد تا دەتوانێت نەرمی بنوێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا بە دەسەڵاتی سوریای راگەیاندووە، کە واشنتۆن پێیوایە پێدانی جۆرێک
لە خۆبەڕێوەبەری بە کوردەکانی سوریا کارێکی گونجاوە.