سعودیە بەڵێنێك بە هەسەدە و حكومەتی سووریا دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 755

راچڵەكین -

وەزیری دەرەوەی سعودیە ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندەدات بۆ هاوكاریكردن لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی 29ی كانوونی دووەم لەنێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حكومەتی سووریا.

ئەمڕۆ شەممە 14-2-2026، لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسە و ئەسعود شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە كۆبوونەوە.

راگەیەندانی هەسەدە بڵاویكردەووە، لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری دەرەوەی سعودیە، ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا هاوكاریكردن لەسەر هەموو ئەو خاڵانەی كە سوورییەكان لەسەر رێكدەكەون، هەروەها پاڵپشتیكردنی رێڕەوی تێكەڵكردنی نیشتمانی و جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی 29ی كانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق.

لە بەرامبەردا مەزڵوم عەبدی، ستایشی رۆڵی عەرەبستانی سعودیەی كرد لە پاڵپشتیكردنی سووریا و پشتیوانیكردنی لە هەڵگرتنی سزاكانی سەر سووریا و ئاسانكاریكردن لە رێڕەوی رێككەوتنەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن