راچڵەكین -
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە زیاتر لە 40 تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەووە، دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێكی دزیكردن لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر ئاگاداركراینەوە، لەلایەن تیمەكانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون كرا و دوای ئاشكراكردنی ناسنامەكانیان، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ج ، أ ، ن) و (ع ، ح ، د) دەستگیركران.
وەك لە راگەیەندراوەكەی ئاسایش هەولێردا هاتووە، هەردوو تۆمەتبارەكە زیاتر لە 40 تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە و شەوان بە كوچە و كۆڵانەكانی شاری هەولێردا گەڕاون و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان كە لەپێش ماڵەكانی خۆیان ڕایانگرتووە، جامەكانیان شكاندووە و بڕێكی زۆر پارە و چەك و كەلوپەلی تریان بردووە.