راچڵەكین-
مووچەی مانگی 1ی 2026ی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر، دابەشدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر، بڵاویكردووەتەوە: "بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر ئاگادار دەكەینەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی دیوانی پەروەرد، بەشی ژمێریاری بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی یەكی 2026."
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، پێویستە بەڕێوەبەر، مۆری قوتابخانە لەگەڵ خۆیدا بۆ ژمێریاری پەروەردە ببات.
لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 36 هەزار مامۆستای گرێبەست هەیە كە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەكانیان دابین دەكرێت.