راچڵەكین-
هاوڵاتیانی سلێمانی لە كارابوونی چەند خزمەتگوزارییەك لە پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی سلێمانی هاووڵاتیانی لە كارابوونی چەند خزمەتگوزارییەك لەنێو پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراكدا ئاگادار كردووەتەوە.
ئەو خزمەتگوزاریانەی لەنێو فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراكدا كارا كراون بریتین لە:
- لابردنی بلۆك (نوێ بوونەوە+گەشتیار ).
- خاوەن پێداویستی تایبەت
- كوژاندنەوەی مردوو
- بلۆك كردنی خاوەنی كۆمپانیاو پلە باڵاكان