راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی شوباتی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
سبەی دوو شەممە 16ی شوباتی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێ. پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی