راچڵەكین -
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم هۆشداریی بەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەدات كە تائێستا لە پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمارنەكردووە، بەزووترین كات دەست بە پرۆسەی خۆتۆماركردن بكەن، بەپێچەوانەوە ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 15-2-2026، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراوە، تێیدا هاتووە " لەرێكەوتی 20-1-2026 بەدواوە دابەشكدرنی مووچە تەنها بەشێوەی دیجیتاڵی و لەچوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من دەبێت.
وەزارەتی دارایی روونیكردووەتەوە، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەكردووە، بەزووترین كات دەست بە پرۆسەی خۆتۆماركردن بكەن، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارە ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
سەبارەت بەو مووچەخۆرانەش كە خۆیان لە پرۆژەی هەژمار من تۆماركردووە و ئاگادارییان بۆچووە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، وەزارەتی دارایی داوای لێكردوون سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە لەڕێگەی كورتەنامەی هەژماری من ئاماژەی پێدراوە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، بەپێچەوانەوە لەدوای بەرواری ئاماژەپێكراو ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
دەقی نوسراوەكە: