راچڵەكین -
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە میونشن كۆبوونەوەو جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان لە سووریا كردەوە، بە شێوەیەك كە مافی كورد و هەموو پێكهاتەكان لە چوارچێوەی سووریایەكی یەكگرتوو و لە دەستووری داهاتووی وڵاتدا پارێزراو بێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 2026/2/15، لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد كۆبووەوەو دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ناوچەكە و دۆخی كورد و پێكهاتەكانیان لە سووریا تاووتوێ كرد.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەووە، لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان لە سووریا كردەوە، بە شێوەیەك كە مافی كورد و هەموو پێكهاتەكان لە چوارچێوەی سووریایەكی یەكگرتوو و لە دەستووری داهاتووی وڵاتدا پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی مەسعوود بارزانی و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی كاریگەریان لەپێناو ئارامكردنەوەی دۆخەكە و گەیشتنی هەسەدە و هەسەدە بە ڕێككەوتنی ئاگربەست.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و هەڕەشەكانی تیرۆر، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.