ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزان ڕوونكردنەوە دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 515

راچڵەكین-

ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەكات، بەپێی پێوەرە فەلەكییەكان، ڕۆژی 18ـی شوبات دەبێتە تەواوكەری مانگی شەعبان و 19ـی شوبات دەستپێكی ڕەمەزانە.

رۆژی یەكشەممە 15ی شوباتی 2026 محەممەد عۆدە، بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی 17ـی شوبات، مانگ پێش خۆرئاوابوون یاخود هاوكات لەگەڵ خۆرئاوابوون، ئاوا دەبێت، ئەوا بینینی مانگ چ بە چاو بێت یاخود لەڕێی تەلەسكۆپ، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی مەحاڵ دەبێت،.

ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لەوەی كەسانێك بە هەڵە بانگەشەی بینینی مانگ بكەن، چونكە لەو ئێوارەیەدا هەسارەی ڤینۆس (زوهرە) لە نزیك شوێنی مانگ دەبێت و ڕەنگە لەگەڵ مانگی نوێ تێكەڵ بكرێت.

بەووتەی محەمەد عۆدە، بەهۆی ئەوەی بینینی مانگ لە ئێوارەی ڕۆژی 17ـی شوبات ئەستەم دەبێت، ڕۆژی چوارشەممە 18ـی شوبات بە تەواوكەری مانگی شەعبان دادەنرێت و ڕۆژی 19ـی مانگ دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن