راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026 ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان نیمچە هەور دەبێت.
سبەی سێشەممە 17ی شوباتی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە تاكوو كاتەكانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نمەباران لەگەڵ بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵات دەبارێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی