كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و سبەینێ ئەگەری هەیە پلەكانی گەرما تا شەش پلەی سیلیزی نزمببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-2-2026، ئاسمان بە گشتی  ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ كاتیش نیمچە هەور دەبێ، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە سنووریەكانیش ناو بە ناو ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە، بە تایبەت ناوچە سنووریەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ئیدارەی سۆران.

سبەینێ پێنجشەممە 19-2-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران و كاریگەریی بارستە هەوایەكی ساردیش لە ناوچە سنوورییەكان نزیك دەبێتەوە، لە ئەنجام سبەی پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما هەیە بە نزیكەی (4-6) پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو لەهەندێ ناوچەی هەرێم:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن