باندێكی بازرگانیكردن بە چەك و تەقەمەنی لە تەوێڵە دەستگیركران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

راچڵەكین-

دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی بازرگانی چەك و تەقەمەنی لە شارۆچكەی تەوێڵە رادەگەیەنێت.

رۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر باندێكی بازرگانی چەك و تەقەمەنی، بەدواداچوون و چاودێری وردیان ئەنجامدا و توانرا لەڕۆژی 16ی 2ی 2026، لەشارەدێی تەوێڵە سێ بازرگانی چەك دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر 50 چەكی جۆری دەمانچەدا.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 13 لە یاسای چەك راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن