راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی كەمێك نمە بارانی جیاجیا لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات تاكو كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ.
هەروەها ئەگەری خۆڵێكی سووك هەیە بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم، پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( 2- 4 ) پلە.
سبەی هەینی 20ی شوباتی 2026 ئاسمان بەگشتی تەنكە هەوری بەرز دەبێت، پاشان بۆ ساماڵ دەگۆرێت. پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك بەرزدەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی