راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 14 تا 20ی 2ی 2026 بڕی (11) ملیارو (660) ملیۆن و (306)هەزار و (700)دینار بووە، لە (82%)ـی داهاتەكە نەختینەیەو (18%)ی چەك بووە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 11.977% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 1 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 7 تا 13ی 2ی 2026 بریتیی بوو لە (13) ملیارو (246) ملیۆن و (845) هەزارو (207) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.