عیراق چی بەسەردێت؟ ئەگەر ئێران گەرووی هورمز دابخات

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 249


راچڵەكین-

ئابووریناسێكی عیراقی، باس لەدۆخی دارایی عیراق دەكات لەكاتێكدا ئێران لەچوارچێوەی بارگرژییەكانی لەگەڵ ئەمریكا، دەست بۆ داخستنی گەرووی هورمز ببات، .

رۆژی هەیینی 20ی شوباتی 2026، نەبیل مەرسومی، ئابووریناسی عیراقی، لەهەژماری خۆی بڵاویكردەوە، ئەگەر بێتو ئێران گەرووی هورمز دابخات، ئەوا هەناردەی نەوتی عیراق بەرەو باشور لەڕێی دەریاوە پەكی دەكەوێت، رێژەی هەناردەی نەوتەكەی لە 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا بۆ 210 هەزار بەرمیل دادەبەزێت، لەو ژمارەیە 200 هەزار بەرمیل لەرێی بەندەری جەیهان لەتوركیا هەناردە دەكرێت و 10 هەزار بەرمیلی رۆژانەش لەڕێی تانكەرەوە هەناردەی ئوردن دەكرێت.

ئەگەر تەنانەت داخستنی گەرووی هورمز ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 150 دۆلار، ئەوا داهاتی مانگانەی نەوتی عیراق لە حەوت ملیار دۆلارەەو بۆ یەك ملیار دۆلار كەمدەكات، ئەوەش تەنها 14%ی مووچەی پێ دابین دەكرێت.نەبیل موسەوی وا دەڵێت.

بەووتەی ئەو ئابووریناسە عیراقییە هەموو ئەمانە بۆیە ڕوودەدەن، چونكە عیراق، بەپێچەوانەی سعودیە، ئیمارات و ئێران، رێگای جێگرەوەی نییە بۆ هەناردەی نەوتەكەی، هەربۆیە هیچ چارەسەرێك نییە جگە لە چاوەڕێكردنی "بەزەیی و چارەی خودایی" كەلەوانەیە ببێتە هۆی رێگریكردن لەهەڵایسانی جەنگ یان داخستنی گەرووی هورمز.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن