بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی عیراق دەهەژێنێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە سنووری پارێزگای دیالە لە رۆژهەڵاتی عیراق روویدا و هیچ زیانێكی گیانی و داراییشی لێنەكەوتەوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20-2-2026، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.5 پلە بەپێوەری رێختەر، لەنزیك دەریاچەی حەمرین لە باشووری رۆژئاوای شارۆچكەی جەلەولا-ی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكراوە، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر روویداوە و لە ناوچەكانی دەوروبەریش هەستی پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و دارایی لێنەكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن