راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی شوباتی 2026 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكور و باكوری ڕۆژهەڵات هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران.
سبەی دوو شەممە 23ی شوباتی 2026 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان و شاخاوییە سنورییەكانی باكوری ڕۆژهەڵات هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22پلەی سیلیزی
پیرمام : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20پلەی سیلیزی
دهۆك : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 21 پلەی سیلیزی