كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-2- 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

سبەینێ پێنچشەممە 26-2- 2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەكی لاوازیش درێژدەبێتەوە بۆسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران و سەرجەمی ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ باران بارین لەم ناوچانەدا بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، هاوكات بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت.

پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان لەنێوان (2 - 3) پلە نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 18 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 18  پلەی سیلیزی 
دهۆك 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی 
گەرمیان  : 23 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن