راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە بەمەبەستی نوێكردنەوە یاخود دەرهێنانی مۆڵەت سەردانیان دەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێویستە هاوڵاتییان لەكاتی سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی - بەشی مۆڵەت، پێشوەختە لە ڕۆژانی شەممە نۆرەیان وەرگرتبێت بۆ سەردانیكردن.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، بە پێچەوانەوە گەر كۆدی وەرنەگرتبێت هیچ كارێكی بەشی مۆڵەتی بۆ ڕایی ناكرێت و تەنها كاری ئەو كەسانە بەڕێ دەكرێت كە كۆدیان وەرگرتووە.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، ڕۆژانی شەممە لە كاتژمێر (٧) ی ئێوارە لە ڕێگەی ئەم لینكەوە دەتوانن نۆرە بگرن بۆ بەشی مۆڵەت
https://www.sultraffic.com/license