وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەبارەی پشووی خوێندكارانی دەرەوەی وڵات دەدات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 92

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 18 رۆژ پشوو بۆ خوێندكارانی هەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، رادەگەیەنێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە نوسراوی فەرمی وەزارەت، بڕیاریدا لە (10/ 3/ 2026) تاكو (28/ 3/ 2026) ئەو خوێندكارانەی هەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی:" ئەو ماوەیەی كە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە ماوەكەی (18) رۆژە، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت و دواتر كێشەی یەكسانكردنی بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت".

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لە بڕیارەكە، بەشداریكردنی خوێندكارانی هەرێمی كوردستانە لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەكان بەو بۆنەیەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن