ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سودانی و تۆم باراك ئاشكرا بوو

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سووریا، كۆبووەوەو تاووتوێكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە بوو.

ئەمڕۆ هەینی 27-2-2026، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە بەغدا پێشوازیی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمیركا بۆ سووریا كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سودانی بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەباری پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی عیراق و ئەمریكا و دۆخی گشتی و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا، جەختیش لەسەر گرنگیی بەدوورگرتنی عیراق لە لێكەوتەكانی دۆخەكە كرا.

تۆم باراك، باسی لە تێڕوانینی دۆناڵد ترەمپ كرد لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەكە و رۆڵی كاریگەری عیراق لە بنیاتنانی سەقامگیری و پتەوكردنی پەرەپێدانی هەرێمایەتی.

لە بەرامبەردا سودانی رایگەیاند: سەركردە نیشتمانییەكانی عیراق بەردەوامن لە سەرخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی و هەوڵدان بۆ پاراستنی بەرژەوەنییەكانی گەلی عیراق و بەرژەوەندییە ستراتیجییە باڵاكان، كە لەو پێناوەدا عیراقییەكان گەورەترین قوربانییان داوە، ئاماژەی بەوەشكرد سەروەریی عیراق و سەقامگیربوونی لەسەرجەم بوارەكاندا، پایەی بنەڕەتین بۆ هاوسەنگیی هەرێمایەتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن