راچلەكێن-
حكومەتی عیراق سێ رۆژ ماتەمینی بەبۆنەی كوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 حكومەتی عیراق پەیامێكی هاوخەمی بەبۆنەی كوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری بالای كۆماری ئیسلامی ئێران لەهێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر تاران-ی پایتەخت راگەیاند، هاوكات سەركۆنەی هێرشەكانی سەر ئێرانی كرد.
هاوكات حكومەتی عیراق لەبەشێكی تری راگەیاندراوەكەیدا داوای دەستبەجێ و وەستانی بێ مەرجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دەكات كە بەهۆیانەوە ئاستی توندو تیژی لەناوچەكە بەرەو هەڵكشانێكی بێ وێنە دەبات و كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.