مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران: تۆڵەی كوژرانی خامنەیی دەكەینەوە

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 67

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری ئێران هەڕەشە لە ئەمریكاو ئیسرائیل دەكات و رایدەگەیەنێت، تۆڵەی كوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتەیان لێدەكەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 مەسعود پزیشكیان، پەیامێكی هاوخەمی بەبۆنەی كوژرانی عەلی خامنەیی لەهێرشە هاوبەشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر تاران-ی پایتەختی ئێران بڵاوكردەوەن تیایدا سەرباری دەربڕینی هاوخەمی و نیگەرانی خۆی ئاماژەی بەوەشكردووە:" عەلی خامنەیی، لەسەر دەستی شەڕانگێزترین تاوانبار لەسەر ئاستی جیهان شەهیدكراوە، ئەوەش گەورەترین نەهامەتییە كە ڕووبەڕووی جیهانی ئیسلامی بووەتەوە."

پزیشكیان دەڵێت:" كوشتنی باڵاترین بەرپرسی سیاسی ئێران، راگەیاندنی جەنگی كراوەیە دژی مسوڵمانان بەتایبەت شیعە مەزهەبەكان لەسەرانسەری جیهاندا."

"كۆماری ئیسلامی ئێران، رشتنی خوێن و تۆڵەكردنەوە لەئەنجامدەرانی ئەو تاوانە مێژوویە و سەركردەكانی، بەئەركێكی شەرعی و مافی خۆی دەزانێت." مەسعود پزیشكیان وادەڵێت.

رۆژی شەممە 28ـی شوباتی 2026،  لەئاكامی زنجیرەیەك هێرشی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر تارانی پایتەختی ئێران، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتە كوژرا.

هەواڵی كوژرانی خامنەیی، سەرەتا لەمیدیاكاتی ئیسرائیل بڵاوكرایەوە، دواتر دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا كوشتنی خامنەیی بەفەرمی راگەیاندو بەبەیانی ئەمڕۆش، ناوەندە فەرمییەكانی ئێران هەواڵی كوشتنی ریچبەری باڵای ئەو وڵاتەیان بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاو ئێران پشتڕاستكردەوە.  


 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن