ناتانیاهۆ پەیامێك ئاڕاستەی پێكهاتەكانی ئێران، لەنێویاندا كورد دەكات

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 396


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل داوا لەپێكهاتەكانەی ئێران لەنێویاندا كورد دەكات، بڕژێنە سەرشەقامەكان و ئەم هەلە لەدەست نەدەن و رژێمی وڵاتەكەیان بڕووخێنن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، پەیامێكی بەزمانی فارسی ئاڕاستەی گەلی ئێران كردو راگەیاند، لەرۆژانی داهاتوودا هەزاران ئامانجی رژێمی " تیرۆرستی" دەكەنە ئامانج.

ناتانیاهۆ لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا ووتی:

- كەشەكە بۆ گەلی ئازای ئێران لەبار دەكەین بۆ دەربازبوون لە كۆت و بەندی ستەمكاری.
- گەلی ئێران ئەم هەلە لەدەست مەدەن.
- ئەمە هەلێكە تەنها یەكجار لەماوەی نەوەیەكدا ڕوودەدات.
-خۆتان بەدەستەوە مەدەن، ئەو كاتەتان نزیكە بەملیۆنان بێنە سەرشەقامەكان و ئەركەكە تەواو بكەن، بۆ ڕووخاندنی ئەو رژێمەی ژیانی لێ تاڵكردوون.
- قوربانییەكانتان لەخۆڕا ناڕوات و ئەنجامی دەبێت.
- ئەو پشتیوانییە گەیشت كە دەمێكە چاوەڕێن، ئێستا كاتی یەكبوونە لەئەركێكی مێژوویدا.
- هاوڵاتیانی ئێران، پارسی، كورد، ئازەر بایجان، ئەهوازی، بەلوچەكان، ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ یەكخستنی هێزو تواناكانتان بۆ رووخاندنی رژێم و دابینكردنی داهاتووتان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن