بەفرو باران دەبارێـت

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 29

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران بەتایبەت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری هەرێم.

سبەی دوو شەممە 2ی ئاداری 2026 ئاسمان  پەڵە هەور  پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێ كات بۆ هەوری تەواو لە گەل ئەگەری بارینی تاوە باران و كەمێك هەورە بروسكە وە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات (سلێمانی و بە شێكی ناوچەكانی ڕاپەڕین ) ئەگەری بارینی كەمێك تێكەڵەی بەفر و باران هەیە لە كاتەكانی ئێوارەدا.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 7 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 13پلەی سیلیزی
دهۆك: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن