ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەی بارزانی و ئەحمەد شەرع ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 128

راچڵەكین -

سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سووریا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مەسعود بارزانییبەوە دەكات و گرژییەكانی ئێستای ناوچەكە و لێكەوتەكانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە تاووتوێكرد.
 
سەرۆكایەتی كۆماری سووریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 1-3-2026، ئەحمەد شەرع، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدا و لە میانەیدا باسیان لە پەرەسەندنە ناوچەییەكان كرد.
 
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا گفتوگۆیان كرد دەربارەی گرژییەكانی ئێستای ناوچەكە و لێكەوتەكانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی. سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سووریا جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری كردەوە بەو شێوەیەی كە یارمەتیدەر بێت لە چارەسەركردنی قەیرانە جیاوازەكانی ناوچەكە، لە رێگەی ئامرازە ئاشتییانەكان و دیالۆگەوە.

بارزانی و ئەحمەد شەرع، هۆشدارییاندا لە مەترسییەكانی بەردەوامبوونی پەرەسەندنی بێ پاساو و ئەو هێرش و ئامانجگرتنانەی كە رووبەڕووی وڵاتانی عەرەبی دەبنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن