راچڵەكین -
بەهۆی ماتەمینی گشتی بەبۆنەی شەهیدبوونی رابەری بالای كۆماری ئیسلامیی ئێران، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بكرێتە پشووی فەرمی ناوەندەكانی خوێندن لەو پارێزگایە.
دیوانی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ هەردوو ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە لە تەواوی قوتابخانەكانی كەركوك (باخچەی ساوایان، سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی، زانكۆی كەركوك و كۆلێژە ئەهلییەكانی كیتاب، قەڵەم و جەعفەر سادق).
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم پشووە دوای ئەوە دێت كە حكومەتی فیدراڵ ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەرتاسەری عیراق راگەیاند، بەبۆنەی شەهیدبوونی زانا و موجاهید، ڕێبەری باڵا حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی حوسەینی خامنەیی.