راچڵەكین-
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئادارى 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 71 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەڵگیرسانی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.