مەسرور بارزانی و مەزڵوم عەبدی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 74

راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان كردەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئایاری 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە پێگەیشت.

مەسرور بارزانی و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، دۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و پێشهات و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكرد، هاوكات جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی كردەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن