راچڵەکین-
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم میدیاکان کرد و تێیدا داوای لێکردن خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە زیان بە قەوارەی هەرێم بگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە جەختی کردەوە کە پێویستە میدیا بینراو، بیستراو و پۆرتاڵە ئەلیکترۆنییەکان دووربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ساختە یان هەر ڕاپۆرتێکی بێ بنەما کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاووڵاتیاندا.
لە گشتاندنەکەدا هاتووە کە نابێت لە کاتی ڕووماڵەکاندا هیچ زانیارییەک بگوازرێتەوە کە نەیارانی هەرێم سوودی لێ ببینن، هەروەها داوا لە پەیامنێران کراوە بەتەواوی پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و ڕێکارە تایبەتەکانی پەیامنێری جەنگ بن.